ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان بە قاچاغ دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان

K24 - سلێمانی
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ماتۆڕسكیله بێ سه‌ره‌تاكان. له پارێزگاى سلێمانى به‌پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاكه. لە 90٪ی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ى به ناو شاردا هاتووچۆ ده‌كه‌ن بێ سه‌ره‌تان و مۆڵه‌تیان نییه. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ئه‌و ماتۆرسكیلانه له ده‌روازه سنورییه‌كان به‌شێوه‌ى نایاسایى ده‌هێنرێنه كوردستان.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى لە 50٪ی رووداوه‌كانى هاتووچۆ به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و تیژڕه‌وى و لێخوڕینى مه‌ترسیدارى ماتۆڕسكیلهکانە له‌سەر شه‌قامه‌كاندا.
موقەده‌م شه‌هلا مەحموود، لە بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆى سلێمانى بە کوردستان24ی گوت: "دەتوانین بڵێین 90٪ی ماتۆڕسکیلەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بێ سەرەتان، بەشێوەیەکی قاچاغ لە دەروازە سنوورییەکان دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، چەندین جار بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆمان ئاگادار کردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە هێنانی ئەو ماتۆڕسکیلانە بکرێت".
له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆى هه‌رێم، چه‌ند مه‌رجێك بۆ به‌كارهێنانى ماتۆڕسكیل دانراوه، کە ده‌بێت ماتۆڕه‌كه بێ سه‌ره‌تا نه‌بێ و ئه‌و كه‌سه‌ى ماتۆڕسكیل به‌كارده‌هێنێت مۆڵه‌تى شۆفێرى هه‌بێت و كه‌لوپه‌لى خۆپارێزى ماتۆڕسوارى به‌كاربهێنێت.