بۆ كۆنترۆڵكردنی قاچاغچیهتی جووڵه به هێزهكانی ئاسایش بهرهو دهروازه سنوورییهكانی سلێمانی كرا
K24- ههولێر:
بە مەبەستی رێگەگرتن لە قاچاخچیەتی لە دەروازە سنوورییەكانی سلێمانی، جووڵە بە هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی سەربە دەزگای ئاسایشی گشتی كرا، ئەو هێزەی جووڵەی پێكراوە، چوونەتە دەروازەی پەروێزخان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچیەتی و یاساشکێنی.
لهوبارهیهوه عهباس حهسهن، گوتەبیژی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاشکرایكرد، قاچاخچیەتی و کاری نایاسایی لە دەروازەکەیان کەمبووەتەوە و بەرەو کەمبوونەوەی زیاتر دەچێت.
ههروهها جهختی كردهوه، ھاتنی ئهو ھێزە کارێکی باشە و ھەموو ئەو بڕیارانەش كه لەلایهن حکومەتەوە دەدرێن، پێیهوە پابەند دەبن و دووپاتیكردهوه، دەرکردنی ئەو بڕیارانە کاری قاچاخچییەتی بەرەو کاڵبوونەوە و بنبڕکردن دەبات.
هاوكات شۆفێران و کاسبکارانی دەروازەکەش ستایشی رۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ناردنی ھێزی ئەمنی بۆ دەروازەکە و خۆازیارن دیاردەی قاچاخچیهتی و جیاوازیکردن لە نیوان کاسب کاراندا بنبڕبکریت.
ھەرێمی کوردستان سێ دەروازەی نێودەوڵەتی و چوار دەروازەی لاوەکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیراندا ھەیە. ساڵی رابردوو قەبارەی بازرگانی کوردستان و ئێران پێنچ ملیار دۆلار بوو، لە حەوت مانگی ئەم ساڵیشدا قهبارهی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لهو دهروازه سنووریانه له 4 چوار ملیار زیاتر بووە.
H.B