"پێرێز له‌ پشت رۆیشتنی مێسی بووه‌ له‌ بارسێلۆنا"

فلۆرێنتینۆ پێرێز و خوان لاپۆرتا
فلۆرێنتینۆ پێرێز و خوان لاپۆرتا

پێگەی ئەبی بی سی ئیسپانی راپپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویه‌تی: ئەوەی لە بارسێلۆناو دەگوزەرێ بە بەرنامەو پلانی پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدە و پێرێز بە بەردێک چوار چۆلەکەی گرتووە.

هه‌ر گۆڕانكاری و رووداويكی گەورەی وەرزشی رووبدات گومان دەکرێت دەستی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی لە پشتەوە بێت، ته‌نانه‌ت لە بابەتی رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا جارێکی دیکە چاوی میدیاکان چووەوە سەر پێرێز و گومان دەکرێت پێرێز یاری بە بارسێلۆنا کردبێ تاوەکو ئامانجەکانی بپێکێت.

پێگەی ئەی بی سی ئیسپانی دەڵێت: پێرێز بە بەردێک چوار چۆلەکەی گرت، جارێکی دیکە لالیگای بەرامبەر بانكی سی ڤی سی تووشی شكست کرد و بابەتی پاڵپشتی بانکی سی ڤی سی بۆ یانەکان سەری هەڵدایەوە.

دوای ئەوەی چاوەڕێ دەکرا یانەکانی ریال ەمدرید و بارسێلۆناو یوڤێنتۆس سزا بدرێن بەهۆی سوپەر لیگەوە کەچی پێرێز سوپەرلیگی جوڵاندووەتەوە و بەهێزتر لە جارانیش دەردەکەوێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، پێریز توانی باوەر به‌ خوان لاپۆرتا بێنێت کە خۆی لە خەرجی زیاد دەرباز بکات بۆ راستکردنەوەی باری لاری یانەکە.

پێرێز له‌ 3 رۆژی رابردوو له‌ بارسێلۆنا چاوی به‌ لاپۆرتا كه‌وتووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ باری دارایی خۆمان سووك بكه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان به‌ پاڵپشتی بانكی سی ڤی سی بۆ سووپەرلیگ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، بارسیلۆنا مێسی لەدستدا کە بەهێزترین چەک بوو دژی ریال مەدرید بۆ بردنەوەی نازناو و راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ کامپ نوو بەروارد بە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لە هەمان کاتدا ئامانجی پیرێز لەم وەرزە گواستنەوەی كلیان مباپێیە و بە چوونی مێسی بۆ پاریس سانجێرمان چانسی مانەوەی مباپێ کەمتر دەبێتەوە و ئەم یاریزانەش ئارەزووی پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید دەکات. دەگوترێ دۆخی شەژاوی بارسێلۆنا و رۆیشتنی مێسی بە بەرنامە و پلانەکانی پێرێزەوە جێبەجێ كراوه‌.