عێراق ئیبراهیم رەئیسی بانگهێشتی بەغدا دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق لە تارانە
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات، بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 10/8/2021، بە سەردانێک گەیشتە تاران و بانگهێشتنامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، دەداتە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا ببەسترێت.

پێشتر هەمان بانگهێشتنامە ئاراستەی سەرۆکی تورکیا و شای سعودیە کراوە و سەرۆک کۆماری فەرەنساش رایگەیاندووە لە کۆنگرەکەدا ئامادە دەبێت.