توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە "زیاتر بە چەکی بێ مۆڵەت دەکرێت"

K24 - هەولێر
به‌پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژى دژی ئافره‌تان، ئه‌مساڵ ئاماره‌كانى توندوتیژى به‌راورد به ماوه‌كانى رابردوو زیاتر بووە، له 90٪ ئه‌و رووداوانه‌ى تۆماریش كراون به چه‌ك ئه‌نجام دراون، به‌تایبه‌ت به چه‌كى بێ مۆڵه‌ت. به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژى داواكاره پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ زیاتر توند بكرێته‌وه.
حسام نازم، سه‌رپەرشتیارى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى بە کوردستان24ی گوت: "کارمان لەسەر ئامارەکانی توندوتیژی کردووە، کێشەکان، هۆکارەکان و چارەسەرمان دیاریکردووە، هەروەها لایەنی بەرپرس لە چارەسەر کردن، بە هەماهەنگی حکومەت و پەرلەمان، کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیا و زانکۆکان هەوڵدەدەین پلانەکەمان جێبەجێ بکەین".
لەبارەی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی و توندوتیژی و بەکار‌هێنانی چەک، سه‌ركه‌وت عومەر، به‌ڕێوەبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى توندوتیژى دژى ئافره‌تان و خێزان له پارێزگاى سلێمانى دەڵێ: "زۆر لەو کێشانەی بەکاردەهێنرێن لە تاوانەکان بە چەک، هەندێک جار نەک هەر بە چەکی بێ مۆڵەت، بەڵکو بە چەک بە مۆڵەتەکانیش دەکرێن، بۆیە پێویستە دوای ئەرک پۆلیس و پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەکان دوای دەوام چەک لە بنکە و بارەگاکانیان جێ بهێڵن، بۆ ئەوەی چەک نەچێتە ناو ماڵ و ئۆتۆمبێل و لەکاتی کێشەکان بەکارنەهێنرێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ساڵانه له رێگاى رێكخراوه كانى مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه‌وه كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری زیاتر له‌ناو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه بۆ نه‌هێستنى توندوتیژى ده‌كرێت، به‌ڵام ئاماره‌كانى توندوتیژى دژی ژنان و خێزانی بە گشتی زیادیکردووە.