ئێران سکاڵا لە دژى ئەمریکا تۆمار دەکات
K24 – ههولێر:
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵاى ئاسایشی میللی ئێران رایگەیاند، بێگومان ئێران هەموو رێوشوێنێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پاره بلۆككراوانهی لای ئەمریکان ئەنجام دەدات و سکاڵا لە دژى ئهو وڵاته تۆمار دهكات.
عەلی شەمخانی، بە ئاژانسی هەواڵدەری فارسنیوزی راگەیاند، ئەمریکا دوو ملیار دۆلار پارەی ئێرانی بە تاڵان بردووە و ئەو بابەتە لە ئەنجوومەنی باڵاى ئاسایشی میللی ئێراندا تاوتوێکراوە.
دوای رێککەوتنی ناووکی ئێران و هەڵگرتنی بەشێک لە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، ئەو وڵاتە بەشێک لە پارەی دەستبەسەرداگیراوی ئێران لە بانکەکانی ئەمریکای بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەو رووداوە تیرۆرستییانە تەرخانکرد کە بە گوتەی ئەمریکا ئێران دەستی تێیاندا هەبووە.
بەشێک لەو پارانە بۆ کەسوکاری قوربانیانی رووداوی تەقینەوەی 11 سیپتەمبەری باڵەخانەکانی پێنتاگۆن و دوو تاوەرەکەی سەنتەری بازرگانی جیهانیدا لە نیویۆرک خهرجدهكرێت.