ژنانى براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ داوايه‌ك ئاراسته‌ى ئێران ده‌كه‌ن

ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادکردنی زیندانییەکی ژنی ئێرانی دەکەن.

K24 – هه‌ولێر:

ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادکردنی زیندانییەکی ژنی ئێرانی دەکەن.

ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، بە دەرکردنی راگەیەندراوێک داوایان لە حکوومەتی ئێران کرد، کۆتایی بە سزادانی چالاکانی مافی مرۆڤ بێنێت.

لە بەشێک لە راگەیەنراوەکەی ژنانی براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵدا هاتووە: داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەین نێرگز محەممەدی، رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ بێ هیچ كۆتوبه‌ندێك ئازاد بکات.

نێرگز محەممەدی، جێگری سەرۆک و گوتەبێژی "ناوەندی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ"ـە کە لەلایەن شیرین عیبادی، یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵەوە دامەزراوە.

محەممەدی، تووشی نەخۆشیی ده‌مار بووە و بە گوتەی پزیشکان، مانەوەی لە زیندان نەخۆشییەکەی قورستر دەکات و ژيانى دەخاتە مەترسییەوە.

بە گوتەی تەقی رەحمانی، هاوسەری نێرگز محەممەدی، رێگه‌ نادرێت ئەو زيندانييه‌ چاوی بە هاوسەر و منداڵەکانیشی بکەوێت.