ڕه‌فسه‌نجانی: ئێران له‌كێشه‌كانی ناچه‌كه‌دا تێوه‌گلاوه و پاشه‌كشه‌ی قورسه
K24 – هه‌ولێر
عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئیران نایشارێته‌وه ئێران به شێوه‌یه‌ك له كێشه‌كانی ناوچه‌كه تێوه‌گلاوه ئه‌سته‌مه بتوانێ به ئاسانی لێیان بكشێته‌وه.
ڕه‌فسه‌نجانی ڕایگه‌یاندووه ئه‌و ناوچانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی تێوه‌رده‌دات له عێراق و سوریا و لوبنانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له ئه‌فغانستان كۆتایی دێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ی ئێران وه‌ك به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ناو ده‌بات،به‌ڵام دان به‌وه‌شدا ده‌نی به‌وهۆیه‌وه وڵات دووچاری كێشه‌ی قوڵ بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامی ده‌ست وه‌ردانه‌كان به قورسی له‌سه‌ریان كه‌وتووه،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ناوچانه نابن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ئه‌م قسانه‌ی بۆ "ئافتاب نیوز " كردووه وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له ڕیزی یه‌كه‌مدا ناوده‌بات كه له سوریا دژی ئێران وه‌ستاونه‌ته‌وه،هه‌مان ئه‌و وڵاتانه له‌دژی ئێران ده‌یانه‌وێت له عێراقیش ده‌ست به‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه‌دا بگرن،له‌و ڕووه‌شه‌وه ئێران دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه و له پرس و ڕاوێژدایه بۆ ده‌ربازبوونی له كێشه‌كان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر.
ره‌فسه‌نجانی ئاماژه‌ی به خواستی حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوه،به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كانی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی به ئاكام نه‌گه‌شتووه ،له‌وباره‌یه‌شه‌وه جیاوازییه‌كی قوڵ له‌نێوان سه‌ركرده باڵاكانی وڵات هه‌یه و كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد چاوبه‌سته‌كی له ڕای گشتی ده‌كه‌ن.