ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی كابول بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، بڵاویانكرده‌وه، زیاتر له (60) هاووڵاتی مه‌ده‌نی، كه به‌شێكیان منداڵ و ژنن گیانیان له‌ده‌ستدا و (12) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش كوژراون. هاوكات زیاتر له (120) كه‌س بریندار بوون.
تا ئێستا به ره‌سمی ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كابول و ته‌قینه‌وه‌كان له ئاستی جیهاندا كاردانه‌وه‌ی جیایان به‌دوای خۆیاندا هێنا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، "بۆریس جۆنسۆن" پرسه‌ی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كرد و ته‌قینه‌وه‌كه‌یشی به "تیرۆریستی و هۆڤیانه" وه‌سفكرد.