بۆ ساڵی 2021 عێراق خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرتی جیهانه.. ته‌نها یه‌ك وڵات نه‌بێت
K24- هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی هیندیی "پاسپۆرت ئیندێكس"، بۆ پێنوێنی و پۆڵینكاری ناسراو به (هێنلی)، ریزبه‌ندی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهانی له باشه‌وه بۆ خراپ بۆ ساڵی 2021ی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی خشته‌ی پۆڵێنكاری، بۆ ئه‌مساڵ 8 وڵاتی عه‌ره‌بی خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرتی جیهانین و عێراق ده‌كه‌وێته دوای هه‌موو وڵاتانی جیهان، ته‌نها ئه‌فغانستان نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی پۆڵێنكاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، وڵاتی ژاپۆن له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌یه و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته ده‌توانن به پاسپۆرته‌كه‌یان سه‌ردانی 193 وڵاتی جیهان بكه‌ن، دوای ئه‌ویش وڵاتی سنگاپوره خاوه‌ن باشترین پاسپۆرتی ساڵی 2021ـه له پله‌ی دووه‌مدایه و هاووڵاتییانی ده‌توانن سه‌ردانی 192 وڵات بكه‌ن، هه‌رچی ئه‌ڵمانیا و كۆریای باشوورن، له پله‌ی سێیه‌مدان و پاسپۆرتی ئه‌و دوو وڵاته له 191 وڵات رێگه‌پێدراوه.
سه‌باره‌ت به وڵاتانی عه‌ره‌بیش، ئیماره‌ت له ریزبه‌ندی 15ـه‌می سه‌ر ئاستی جیهان و یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بییه و پاسپۆرته‌كه‌ی هاوتایه له‌گه‌ڵ پاسپۆرتی وڵاتی مۆناكۆ و به پاسپۆرته‌كانیان ده‌توانرێت سه‌ردانی 175 وڵاتی جیهان بكرێت.
هاوكات 8 وڵاتی عه‌ره‌بیش خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرتن له جیهان و، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش عێراق له پله‌ی كۆتایی دایه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ته‌نها وڵاتێك له‌دوای عێراقه، ئه‌ویش ئه‌فغانستانه. وه‌ك له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا پۆڵێنكراوه، به پاسپۆرتی عێراق ته‌نها ده‌توانرێت سه‌ردانی 28 وڵاتی جیهان بكرێت.
بۆ سه‌ردانی خشته‌ی پۆڵێنكاری كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی هیندیی "پاسپۆرت ئیندێكس"، بۆ پێنوێنی و پۆڵینكاری كراوه، سه‌ردانی ئه‌م (لینكه) بكه:
HENLEY_PASSPORT_INDEX_2021_Q3_INFOGRAPHIC_GLOBAL_RANKING_210621_1.pdf (henleyglobal.com)
H.B