سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا هۆكاری كه‌وتنی كابول ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ مارك میلی، رایگه‌یاند، ئه‌وه نه‌بوونی متمانه‌ی گه‌ل بوو به حكومه‌ت، بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان و كه‌وتنی كابول.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكایی، مارك میلی گوتی: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كه‌وتنی كابول گه‌نده‌ڵی بوو، خه‌ڵك متمانه‌ی به حكومه‌ت نه‌مابوو، بۆیه ئه‌وه‌ی روویدا بینیمان و سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی كابول به شێوه‌یه‌كی زۆر پیشه‌ییانه كه‌وتن.
هه‌روه‌ها گوتی: كه‌وتنی كابول زۆر له‌وه خێراتر بوو، كه پێشبینیمان ده‌كرد.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، سوپای ئه‌فغانستان له‌ه‌سر شێوه‌ی سوپای وڵاتانی خۆرئاوایی بنیاتنرابوویهوه، بۆیه ئاماده نه‌بوو، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌یتوانی له وه‌ها ره‌وشێكدا هیچ كارێك بكات.
هه‌رچه‌ند دوا واده بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا (31ی ئاب/ ئۆگستی 2021) بوو، به‌ڵام تاڵیبان رۆژی (15ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، چووه ناو كابوله‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نگرانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێنا، كه ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو، حوكمی ئه‌فغانستانیان ده‌كرد.