نرخی ماسی بەرزدەبێتەوە

K24 - سلێمانی
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ پاڵپشتى به‌رهه‌مى ناخۆیی، قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردنى له‌سه‌ر زۆرێك له‌و به‌رهه‌مانه داناوه، كه ده‌توانرێت له‌ناوخۆ به‌رهه‌م بهێنرێن و پێویستى هاووڵاتییان پڕبكاته‌وه، به‌رهه‌مى ماسیش یه‌كێكە له‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه هاورده‌كردنى له وڵاتى ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه كراوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وشكه ساڵى كاریگه‌رى راسته‌خۆى له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌رهه‌مى ماسى ناوخۆ كردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بە رادەیەکی باش پێداویستی ناوخۆیی پڕكردووەتەوە، بەڵام نرخی ماسی بەرزبووەتەوە.
له بازاڕی ماسى فرۆشانی سلێمانی، هه‌م ماسى حه‌وز هه‌یه هه‌میش ماسى چه‌م و رووباره‌كان، ئەمساڵ بەهۆی كه‌مى به‌رهه‌مى ماسی، نرخى ماسى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووەتەوە. بە جۆرێک ماسى حه‌وزه‌کان نرخى هه‌ر کیلۆیەک بۆ 4000 تاوەکو 6000 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌ردار مسته‌فا، یەکێکە لە ماسى فرۆشانی بازاڕی سلێمانی بە کوردستان24ی گوت: "ئەمساڵ بەرهەمی ماسی وەک ساڵ نییە و کەمیکردووە، بەهۆی وشکەساڵی چەندین حەوز وشک بوونە و بەچکە ماسیان تێ نەکراوە، ئەگەر لە خواروی عێراق یان لە ئێرانەوە ماسی هاوردە نەکرێت، ئەو بەرهەمەی ناوخۆ پێداویستی پڕناکاتەوە، ساڵی رابردوو چونکە ئاو زۆر بوو، هەم بەرهەمی ماسی زۆر بوو هەمیش نرخەکەی کەمبوو".
له سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هار ماسى ده‌كرێتە ناو حهوزهكان، و له كۆتایى وه‌رزى هاوین ماسی حەوزهكان دەخرێتە بازاڕه‌وه. ساڵانه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى سلێمانى، له پڕۆژه‌كانی هه‌ڵهێنانى په‌نجه ماسى 500 بۆ 600 هه‌زار په‌نجه ماسی به‌سه‌ر کێڵگهكانى به‌خێوكردنى ماسی دابه‌شكراون، ئه‌مه له كاتێكدایه پڕۆژه‌كان پێویستیان به زیاتر له 2 ملیۆن په‌نجه ماسى هه‌یه.