داعش له نێوان كفری و كه‌لار بازگه‌ی داناوه و ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌لار رایگه‌یاند، لە سەر ڕێگای گشتی نێوان قەزای کفری وناحیەی سەرقەڵا له نزیك گوندی ساڵحییه، گرووپێكی چه‌كدار هاتوونه‌ته سه‌ر رێگای گونده‌كه و ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كردووه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیان راگرتووه، كه هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كداری داعش بوونه.
راشیگه‌یاند، ئه‌و گرووپه له‌و رێگایه‌دا داوای ناسنامه‌یان له‌خه‌ڵك كردووه، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن دوو كه‌س تا ئێستا گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی خالید گه‌رمیانی له كه‌لار و جیا له‌وه‌ش بریندارێكیش هه‌یه.
ئاماژه‌یپێكرد، دەسترێژی گولـله دەکرێتە سەر سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگای گشتی نێوان قەزای کفری وناحیەی سەرقەڵا، سەرئەنجام دوو هاووڵاتی کوژران ویەکێکی دیکەش برینداربوو وتەرمەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
روونیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه روویان له نه‌خۆشخانه‌ی خالید گه‌رمیانی له كه‌لار كردووه، تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان رانه‌گه‌یاندووه.
ناوی قوربانییه‌كان (جێگر خەلیفە) و (یوسف ئیحسان کەمال)، بریندارەکەش ئیحسان کەمال قەسابه.