زۆربەی شەقامە سەرەکییەکانی بەغدا دادەخرێن

دەیانەوێت رێگری لە خۆپێشاندەران بكەن

K24 - بەغدا

بە مەبەستی رێگری كردن لە پێشڕەوییەكانی خۆپێشاندەران، زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانی بەغدا بە بەربەستی کۆنکریتی داخران.

پەیامنێری (کوردستان24) لە بەغدا رایگەیاند: "زۆربەی شەقام و پردەکانی ناوەڕاستی بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراون، ئەمەش بۆ ئەوەی رێگری لە پێشڕەوی ئەو خۆپیشاندانانە بکەن، کە هەموو رۆژانی هەینی ئەنجام دەدرێن".

پەیامنێری (کوردستان24) ئەوەشی روونکردەوە: "هێزێکی ئەمنی زۆر لە گۆڕەپانەکانی تەحریر و تەیەران بڵاوەیان پێکراوە".

ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كرد بەھۆی سەرقاڵبوونی ھێزە ئەمنییەكان بە ئۆپەراسیۆنی فەللوجە خۆپێشاندانەكان رابگرن.