ئەمریكا: ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیھاندا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی تیرۆری جیھانی، كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گەورەترین دەوڵەتی پشتیوان لە تیرۆریزمی جیھانی بۆ ساڵی 2015 ناساند.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی تیرۆری جیھانی، كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گەورەترین دەوڵەتی پشتیوان لە تیرۆریزمی جیھانی بۆ ساڵی 2015 ناساند.

ئاژانسى ئەسۆشەیتدپرێس بڵاویكردەوە، لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ھاتووە، ئێران لە رێگەی ھاوكاری دارایی و راھێنان و فێركاری یارمەتی گروپە توندرەوەكانی وەك حزبوڵڵای لوبنان دەدات.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە: سوپای پاسداران جێبەجێكاری سیاسەتەكانی ئێرانە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە و ھۆكاری ناسەقامگیری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.

لە لایەكیدیكەوە پشتیوانی لە دەسەڵاتی ئەسەد و دابینكردنی چەك بۆ میلیشیاكانی بەحرەین و گروپە دژە ئیسرائیلیيەكان لە گرنگترین ھۆكارەكانن كە لە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا سەبارەت بە ئێران ھاتووە.