زه‌ريف: ئاماده‌ين يارمه‌تى ئه‌وروپاييه‌كان بده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ ھاوتا لیتڤانییەكەی رايگه‌ياند، وڵاتانی ئەوروپا دەبێت رێگە لە ھاتنی شەڕكەرە بیانییەكان بۆ عێراق و سوریا بگرن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتيشى: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپايی دەتوانین بەجدی كار لەسەر رێگریكردن لەھاتنی شەڕكەرە بیانییەكان بۆ كوشتاری خەڵكی سوریا و عێراق بكەین، یارمەتی یەكتر بدەین، بۆ ئەوەی دۆخی مافی مرۆڤ لە شوێنە جیاوازەكانی جیھان چاك بكەین.
ئه‌م وتانه‌ى زه‌ريف به هه‌وڵێكى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن به مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنى هاوكارى ئه‌منيى نێوان ئێران و ئه‌وروپا له پێناو رێگريكردن له تيرۆر.
ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى ئێران له كاتێكدايه، كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا تارانى به هاوكار و پشتيوانى سه‌ره‌كى تيرۆر له جيهاندا بۆ ماوه‌ى ساڵى 2015 ناساندووه.