بڕیارێکی نوێ لەبارەی گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکان درا

کارتی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ گەشیکردن
هێڵی ئاسمانی عێراقی
هێڵی ئاسمانی عێراقی

K24 - هەولێر

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لەبارەی گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکانەوە بڕیاریدا، بەبێ کارتی ڤاکسین رێگەی گەشتکردن بە هاووڵاتییان نادرێت.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ئاشکرای کرد، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە هەر گەشتیارێک کارتی ڤاکسینی پێ نەببێت رێگەی پێنادرێت لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت بکات.

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی عێراق، هەرکەسێک دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتبێت کارتی زیرەکی ڤاکسینی پێدەدرێت. کارتی زیرەکی ڤاکسین بارکۆدێکی هەیە و لە هەموو وڵاتان کاری پێدەکرێت.