سێ موزیكژەنی كورد بەشداری لە فێستیڤاڵی جرشی نێودەڵەتی دەكەن

فێستیڤاڵەکە کار لەسەر ئاشابوون بە کولتوور و هونەری گەلان دەکات
ئەو سێ هونەرمەندەی کورد کە بەشداریان لە فێستیفاڵەکە کردووە لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەندی دیکەی بەشداربوو
ئەو سێ هونەرمەندەی کورد کە بەشداریان لە فێستیفاڵەکە کردووە لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەندی دیکەی بەشداربوو

K24 - هەولێر

 بۆ یەكەم جار سێ موزیكژەنی كورد بەشداری لە فێستیڤاڵی جرەشی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئوردن دەكەن، كە بەشێكی زۆری وڵاتان لەو فێستیڤاڵە بەشدارن.

ھەڵبەست سەلاح، ھونەرمەندی موزیكژەن، کە یەکێکە لە بەشداربووان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەم فێستیڤاڵە بە ناوی فێستیڤاڵی (جرش) بۆ ھونەریی و رۆشنبیری ساڵی2021، كە ئاشنابوونە بە كولتووری وڵاتان لە بواری میوزیک و ھونەر، لە هەرێمی کوردستان من و سالار ئەسید وئالان عارف  بە فەرمی بانگێشكراوین، لە فێستیڤاڵەکەدا 11 بەرھەممان پێشكەشكرد و بەرهەمەکانمان سەرنجی ئامادەبووانی راکێشا".

گوتیشی: "ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداری بەشێكی زۆری وڵاتانی عەرەبی و جیھانی، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری ئوردن بەرێوەدەچێت، زۆربەی ھونەرمەندە دیارەكانی عەرەب بەشداریان تێدا كردووە، لە میدیای ئوردن زۆر گرنگی بەم فێستیڤاڵە دەدرێت".

هەڵبەست سەڵاح، ئاماژەی بەوەشدا: "لەم فێستیڤاڵەدا توانیمان پەیوەندی باش لەگەڵ ھونەرمەندان و وەزارەتی رۆشنبیری ئوردن دروستبكەین، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ھونەرمەندانی دیكەش بانگێشتبكرێن، و  وڵاتانی عەرەبی زیاتر ئاشنا بكەین بە موزیك و ھونەری كوردی".

ژمارەیەک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە
ژمارەیەک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە
فێستیڤاڵی جرش
فێستیڤاڵی جرش
فێستیڤاڵی جرش
فێستیڤاڵی جرش
فێستیڤاڵی جرش
فێستیڤاڵی جرش