سلێمانی.. دوای هه‌شت مانگ له‌ خۆشاردنه‌وه‌ی "بكوژێك" ده‌ستگیركرا

له‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێكی كوشتبوو
وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ دوای ده‌ستگیركردنی
وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ دوای ده‌ستگیركردنی

K24 – هه‌ولێر:

دوای زیاتر له‌ هه‌شت مانگ خۆشاردنه‌وه‌ی، دوێنێ پۆلیسی سلێمانی ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌ شوباتی رابردوودا له‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێكی كوشتبوو.

به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی راپەڕین لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

راشیگه‌یاند، دوای ئەوەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ هاووڵاتییەك لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژرا و بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار رایكرد، دادوەری لێكۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار (م. ن. ك) دەركرد.

ئاشكراشیكردووه‌، دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە، كە لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و دوای تەواوكردنی رێكار یاساییەكان، تۆمەتبار رادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.