نۆ ئەندامی دیكەی پاسداران لە سووریا كوژران
K24 – ههولێر:
له نوێترين زانيارييدا سهبارهت به ژمارهى كوژراوانى سوپاى پاسداران له سووريا راگهيهندرا، كه 9 سهربازى ديكهى ئهو سوپايه كوژراوون. بهوهش لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا زیاتر لە 50 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا كوژراون.
ئەمڕۆ لەگەڵ راگەیاندنی كوژرانی 9 ئەندامی ئێرانی و ئەفغانی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی سووریا، ئاماری كوژراوانی پاسداران لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا گەیشتە زیاتر لە 50 كەس.
مانگی رابردووش عەینوڵڵا تەبریزی، جێگری پێشووی فەرماندەی سوپای مازەندەران رایگەیاندبوو، لانیكەم 1200 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی 4 ساڵی شەڕ لە سووریا كوژراون.
وڵاتانی ناوچەكە ئێران بەدەستێوەردانی سەربازی لە سووریا تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش دەڵێت، ھێزەكانی تەنیا بۆ مهبهستى راوێژكاری سەربازی لە سووریا دان.