سیحری جوانییه‌كه‌ی به‌تاڵ نه‌بووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌ی مارلین مۆنرۆ، كه به "وێنه ئه‌فسانه"ییه‌كانی ناسراوه، له‌ساڵی 1961 و ته‌نها یه‌ك ساڵ به‌ر له مردنی، له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "دۆگلاس كیركلاند"ه‌وه گیراون، كه توانیویه‌تی ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ گرتنی ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هۆلیوود وه‌ربگرێت.
مارلین مۆنرۆ، له ساڵی 1926 له‌دایكبووه، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا خراوه‌ته خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان، به‌و پێیه‌ی باوكی دیارنه‌بووه و دایكیشی ئاماده‌نه‌بووه به‌خێوی بكات.
مارلین له ته‌مه‌نی 36 ساڵی 1962 و له رووداوێكی نادیاردا، به مردوویی له‌سه‌ر شوێنی خه‌وتنه‌كه‌ی دۆزراویه‌وه، به‌ڵام هۆكاری مردنه‌كه‌ی به خۆكوشتن تۆماركراوه.
سه‌رچاوه: CNN