ئێران گوێ بۆ ئه‌مریكا ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی گروپه‌كانی ناوچه‌كه
K24 – هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌بێ به‌رچاوگرتنی لیستی تیرۆری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پشتیوانییكردنی حزبوڵا و گرووپه‌كانی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاران به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی له پشتیوانیكردنی تیرۆر ره‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م به‌یاننامه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی نابێت بۆ پشتیوانیكردنی حزبوڵا و گرووپه‌كانی فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌وانه‌ی دیكه له ناوچه‌كه‌دا.
عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند: "به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی نابێت بۆ به‌رگری له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه"، و هه‌روه‌ها پیداگری له‌سه‌ر پشتگیری زیاتری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و گرووپانه كرد كه له دوایین راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لیستی تیرۆر دانراون.
شه‌مخانی له په‌راوێزی كۆنفڕاسێكی شرۆڤه‌كردنی زانیاری له تاران رایگه‌یاند: "ناوهێنانی ئێران له لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گواهیده‌ری سیاسه‌تی دوو روویی رۆژئاوا یه به‌رامبه‌ر تیرۆر". هه‌روه‌ها واشنتۆنیشی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه وه‌ك ئامرازیك داعش به‌كار دێنێت و به‌رگری له ئیسرائیل ده‌كات كه پێی وایه ئامانج و ستراتیژی سه‌ره‌كیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران له به‌شیكی تری وته‌كانیدا، ئه‌مریكا به رێكخه‌ری به‌عس له سه‌رده‌می جه‌نگی هه‌شت ساڵ تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند ئه‌وكات سه‌دام حوسێن سودی له راپۆرتی ده‌زگا زانیارییه‌كانی ئه‌مریكا و پاره‌ی سعوودیه و به‌نده‌ری هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ گواستنه‌وه ئامرازه‌كانی وه‌رده‌گرت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، كۆماری ئیسلامیی ئێران به پشتگیری كردنی له ته‌رۆر تۆمه‌تباركرد كه یارمه‌تیی دارایی، لوجستی و په‌روه‌رده هه‌ر یه‌ك له گرووپه‌كانی حزبوڵای لوبنانی، حه‌ماس و جیهادی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین و هه‌ندی گرووپی تری ناوچه‌كه ده‌دات كه له‌ناو لیستی تیرۆری ئه‌مریكادان.