په‌رله‌مانی توركیا ناردنی هێزی پیاده بۆ عێراق و سووریا و لوبنان تاوتوێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره له دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی توركیا یاداشتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی تاوتوێ بكات، كه تایبه‌ته به ناردنی هێز به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سووریا عێراق و هه‌روه‌ها درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی ئاشتی له لوبنان (یونیفیل).
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی ئاماژه‌ی به‌وه دا، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان رۆژی سێشه‌ممه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تاوتوێ ده‌كات، كه تایبه‌تن به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ناردنی هێز بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، سووریا و لوبنان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی توركیا یاداشتێكی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ ناردنی هێز بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌پێناو ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی به سه‌رۆك كۆمار دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ماوه‌ی 2 ساڵی داهاتووشدا له كرده سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق و سووریا به‌رده‌وام بن و واده‌كه‌ش له 30ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات.
یاداشته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كه واژۆی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه هاوسنوورییه وشكانییه‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌مان له هه‌ڵچوونی به‌رده‌وامدان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی توركیا یاداشتێكی دیكه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازه‌كانی له چوارچێوه‌ی هێزه كاتییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی ئاشتی له لوبنان بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه، پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه و واده‌كه‌شی له 31ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
H.B