رووسیا داوا له لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا ده‌كات یه‌كهه‌ڵوێست بن
K24- مۆسكۆ:
ئیبراهیم بڕۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شاندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له مۆسكۆ كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه كۆنترۆڵ كراووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی نوێ له رۆژئاوای كوردستان تاووتوێ كرا.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان داوایان له رووسیا كردووه، له ده‌ستووری نوێی سووریادا چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌به‌رچاو بگیرێت و كه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی كورد له‌و وڵاته.
ئیبراهیم بڕۆ ئاشكراشیكرد، روویا داوای له‌وان كردووه، ته‌واوی لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن.
H.B