رووسیا لهگهڵ لایهنه كوردییهكانی رۆژئاوای كوردستان كۆدهبێتهوه
K24 - ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیێنداراوێکدا ئاشكرای كرد، بەرەی ئاشتی و ئازادی بە سەرۆکایەتی "ئەحمەد جەربا" و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی "ئەنەکەسە" سعود مەلا و سەرۆکی رێکخستنی دیموکراتیی ئاشووری داود داود، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، دواترین گەشەسەندنەکانی دۆخی ناوخۆیی سووریا باسیان لێوەکراوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە دەبێت کاری سیاسی بەپێی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت، کە تێیدا هاتووە: پێویستە لیژنەیەکی سەقامگیری پێکبێت، ئەرکی بەڕێوەبردنی دیالۆگی سووری- سووری بێت لەگەڵ هەموو پێکهاتە و رەنگە جیاوازەکان.
هاوکات شاندەکە لەگەڵ میخائیل بەگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا کۆبووەتەوە.