ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوون ئاراسته‌ی قه‌ره‌ته‌په كران
K24 – گه‌رمیان:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو هاووڵاتی له ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گوللـه هاوونێك له قهرهپهته بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌ش گوللـه هاوون ئاراسته‌ی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له سنووری قه‌زای خانه‌قین كراون و دووانیان له نزیك ماڵی هاووڵاتیان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: دوو كه‌س له ئاكامی به‌ركه‌وتنی پارچه‌ی یه‌كێك له‌و گوللـه هاوونانه بریندار بوون.
روونیشیكرده‌وه، گوللـه هاوونێكی دیكه به‌ر ماڵێكی هاووڵاتیان كه‌وتووه و زیانی ماددی به‌ر ماڵه‌كه كه‌وتووه.