کتێبێك لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆکرایەوە
K24 - ههولێر:
وهزارهتی رۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكدا ئاشكرای كرد، کتێبێكیان لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆکردووهتهوه، كه كهسوكاری قوربانیانی ئهنفالی نیگهران كردووه.
وهزارهتی رۆشنبیری له روونكردنهوهكهیدا ئاماژهی بهوه كردووه، لە دیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجام درابێت، بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.
دهقی روونكردنهوهكهی وهزارهتی رۆشنبیری:
پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە، کە کتێبێک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی نمایشکراوە، بە ناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها)، کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن "د. علي السعدي" سازدراوە.
لە دیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجام درابێت، بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.
پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە.
ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان رێگەنادەین هیچ شتێک کە مێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت، بڵاوبکرێتەوە.
نامق هەورامی
وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
2021/11/20