ئێران له ئاست هه‌نارده‌كه‌ی بۆ عێراق نارازییه
K24 – هه‌ولێڕ
كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بازاری عێراقی به كه‌لوپه‌لی خۆی داپۆشیوه، هێشتا له ئاست هه‌نارده‌كه‌ی بۆ عێراق نارازییه.
سه‌رپه‌رشتیاری پاریزگای خوزستان له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت رایگه‌یاند له تواناییه‌كانی هه‌نارده بۆ عێراق وه‌ك پێویست سوود وه‌رناگرێت، كه به‌كارهێنانی به‌رزترین ئاست له‌م بواره پێویستی به دابینكردنی پێداویستییه‌كان و ژێرخانی پیویست و دروستكردنی په‌یوه‌ندیی گونجاو له‌گه‌ڵ عێراق و ئیراده و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لا هه‌یه.
پارێزگای خوزستان كه هاوسنووری عێراقه و به‌شێكی هه‌ره زۆری كالای ئێرانی له سنووره‌كه‌یه‌وه بۆ عێراق به‌تایبه‌تی بۆ باشوور هه‌نارده ده‌كرێت، نیگه‌رانیی به‌رپرسانی ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا هێناوه كه پێیان وایه نه‌ك ته‌نیا هه‌نارده‌ی خاڵه سنوورییه‌كانی بۆ عێراق، به‌رهه‌می پارێزگهكهیان نییه، به‌ڵكو وه‌ك وه‌ك پێویست گرنگی به بواری گواستنه‌وه‌ش نه‌دراوه و له هه‌موو لایه‌وه فه‌رامۆش كراوه. به‌هۆیه‌وه نه‌یانتوانیوه په‌ره به كه‌رتی تایبه‌تی ناوچه‌كه‌یان بده‌ن.
فهرهجولڵا خه‌بیر هه‌روه‌ها وتی به‌پێی هه‌ندێ له راپۆرته‌كان له هه‌ندێ خاڵی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق كێشه بۆ گواستنه‌وه دروستبووه، كه بۆ ئه‌م بواره‌ش ئاماژه به سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند ره‌وشی سنووره‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جیاوازه و پێویسته ئێمه رێكار و پلانی خۆمان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ عێراق پێشكه‌ش به به‌رپرسان بكه‌ین كه پێشنیاره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بواره پێویسته به خێرایی پێشكه‌ش بكرێن