سەرەڕای پلانەکەی سالڤادۆر بەهای بیتکۆین سه‌دا چوار داکەوت

دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی دیكه‌ش دابه‌زین
دراوی بیتكۆین
دراوی بیتكۆین

K24 - هه‌ولێر:

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا (22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021)، بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەگشتی دابەزین، بەجۆرێک بەهای بیتکۆین بۆ ئاستی 57 هەزار دۆلار دابەزی.

بە گوێرەی داتاکانی کوین باس، بەهای بیتکۆین لە مامەڵەکاندا بە رێژەی سەدا 3.8 بۆ 57 هەزار و 408 دۆلار دابەزی.

لە هەمان کاتدا بەهای ئیثریۆم بە رێژەی سەدا 4.5 بۆ ئاستی 4 هەزار و 191 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرۆکی سیلڤادۆر رایگەیاند، لە پلانیاندایە شارێکی تایبەت بە بیتکۆین دابمەزرێنن، بۆ کرداری بەرهەمهێنانیش سوود لە گڕکانی وڵاتەکەیان وەربگرن.