ئه‌مه‌ریكا رێگه به هاووڵاتیانی نادات گه‌شت بۆ عێراق بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی كه به‌هۆی مه‌ترسی رفاندن و تیرۆر و ته‌قینه‌وه، گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر و تووند و تیژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا، رێگه به هاووڵاتیانیانی ئه‌مه‌ریكی نادرێت گه‌شت بۆ عێراق بكه‌ن.
روونیكرده‌وه، له رێگه‌ی نێرده دیپلۆماسییه‌كانه‌وه هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌توانن داوای هاوكاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر تووشی حاڵه‌تی نهخووازراو هاتن.
ئاماژه‌یپێكرد، له به‌غدا گرووپه تیرۆریستییه‌كان هێرشی جیاواز ده‌كه‌نه سه‌ر سوپای عێراق و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، وێڕای به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.