مه‌سرور بارزانی له باره‌ی بڕیارێكی دادگای ئه‌ڵمانیاوه: بڕیاره‌كه‌تان مێژووییه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیای له باره‌ی به تاوانبارناسینی چه‌كدارێكی داعش به بڕیارێكی مێژوویی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی رزگاربووانی ده‌ستی داعش په‌نا به‌رنه به‌ر دادگا.
له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم به‌و بڕیاره‌ی دوێنێ دادگای ئه‌ڵمانیا ده‌ریكرد و تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه دژه مرۆییه‌كان و تاوانی جه‌نگی له‌سه‌ر چه‌كدارێكی داعش ساغ كرده‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و بڕیاره پێشینه‌یه‌كی مێژووییه و ده‌رفه‌ت ده‌داته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و رزگاربووانی تاوانه‌كانی ده‌ستی داعش تا په‌نا به‌رنه به‌ر دادگا و برینیان به هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری ساڕ‌ێژ بێت.
I strongly welcome yesterday’s verdict by a German court to convict an ISIS member for genocide, crimes against humanity and war crimes.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) December 1, 2021
The verdict is a historic precedent and gives the global Yazidi community and survivors recourse to justice and recovery -mb.