لە بەغدا چەند رێگایەك دادەخرێن
K24 - ھەولێر
وەك رێگری كردن لە خۆپێشاندەران كە ھێزە ئەمنییەكان ترسیان لە ئەنجامدانی خۆپێشاندان ھەیە رێگاکانی گۆڕەپانی تەحریریان داخستن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێڕاق رایگەیاند: "هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا پردی سنەك و شه‌قامی جمهوریەیان به دیواری كۆنكرێتی داخستووه، له‌گه‌ڵ هه‌رسێ رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی گۆڕەپانی ته‌حریر به مه‌ستی رێگری له‌و خۆپیشاندانه‌ی كه بڕیاربووه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت".
مانگی رابردوو، دوو جار خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز جاری یه‌كه‌م هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جاری دووه‌میش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.