بیتكۆین گورزێكی كوشندهی بهركهوت
K24 - ههولێر:
دراوی دیجیتاڵی بتکۆین، لەماوەی یەك کاتژمێردا نزیکەی 10 هەزار دۆلار دابەزی و بههاكهی گەیشتە 42 هەزار دۆلار.
بەپێی هەواڵێکی وێبسایتی "روسیا الیوم"، دراوی بیتکۆین لە 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکهی 15 هەزار دۆلار دابەزی، بهوهش نزمترین ئاستی خۆی تۆمار کرد، کاتێك بههای یەك بیتکۆین گەیشتە 45 هەزار دۆلار.
ئەمە لەکاتێکدایه، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بیتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمار کرد، کاتێك بههای یەك بیتکۆین گەیشتە 69 هەزار دۆلار، جگە لە بتکۆین، دراوی ئهلیكترۆنی ئیسیریۆم دووەم دراوی گەورەی دیجیتاڵییه، كه بە رێژەی لە 14% بههاكهی دابەزی و گەیشتە 3,942 دۆلار.
پسپۆڕانی بواری دراوە دیجیتاڵییەکان، بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هۆکاری دابەزینی بههای دراوەکان دەزانن، کریستالینا جۆرجێڤا، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی نەختینەی نیودەوڵەتی رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکان، بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن، گەشەی ئابووری وڵاتان سست دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایه مانگی تشرینی یەکەم، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینی كردبوو، گەشەی ئابووری جیهان لهماوهی ئهمساڵدا 5.9% و لە ساڵی داهاتوو 4.9% بێت.
ئێستا بههای یەك بیتکۆین نزیکی 47,300 دۆلارە و بههای یەك ئیسیریۆم 3,929 دۆلارە.
H.B