سلێمانی... ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ده‌كوژرێت و بكوژه‌كه‌ش ده‌ستگیر كرا
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی توندوتیژی خێزانی له سلێمانی كوژرا و دوو پۆلیسیش بریندارن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به پله‌ی نه‌قیب به‌ناوی محه‌مه‌د له‌تیف، ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی خێزانی، له كاتی ئه‌ركدا به پیر بانگه‌وازی ژنێكه‌وه ده‌چن، له رێگه كه‌سوكاری ئه‌و ژنه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێده‌كه‌ن و ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌كوژن و دوو پۆلیسیش بریندار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، كه‌سوكاری ئه‌و ژنه زیانیان به ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی خێزانی گه‌یاندووه رووداوه‌كه له نزیك ماركێتی دایك له گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه بووه، به گوێره‌ی زانیاریییه‌كان بكوژی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ستگیر كرا.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توندوتیژی خێزانی رایگه‌یاند، ئه‌م رووداوه په‌یوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی خێزانی بووه، بكوژ چه‌ند جارێك ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه خۆی راده‌ستی دادگا بكات.