6 فێڵی ئەندرۆید مۆبایلەکەت خێراتر دەکەن

بۆ خێراكردنی مۆبایله‌كه‌ت ئه‌م فێڵانه‌ كاربهێنه‌
به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ند هه‌نگاوێك، مۆبایله‌كه‌ت خێراتر ده‌بێت
به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ند هه‌نگاوێك، مۆبایله‌كه‌ت خێراتر ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

ئەو مۆبایلانەی سیستمی کارپێکردنی ئەندرۆید بەکاردەهێنن، دەکرێت بەهۆی هەڵەیەکەوە کارکردنی مۆبایلەکە خاو ببێتەوە.

لە بابەتێکی وێبسایتی "روسیا تودەی"، ئاماژە بە 6 فێڵی ئاسان کراون، کە یارمەتی خێرابوونەوەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەدەن، ئەوانیش:

1. ئەو ئاپانە (بەرنامانە)ـی بەکاریان ناهێنیت، بیانسڕەوە، جگە لەوەی بیرگەیەکی زیاترت دەداتێ، مۆبایلەکەشت چالاکتر دەکات.

2. بۆ زیادکردنی بیرگەی مۆبایلەکەت، (microSD) میمۆری دەرەکی بەکاربهێنە.

3. بەرنامەکانی ئەنتی ڤایرۆس بەکاربهێنە، بە مەرجێک بەرنامەی ئەنتی ڤایرۆسەکە خۆی متمانەپێکراو بێت.

4. Restart کوژاندنەوە و هەڵکردنەوە، هەندێکجار بە کوژاندنەوە و هەڵکردنەوەی مۆبایلەکەت چالاک دەبێتەوە.

5. باگراوندی وێنەی جوڵاو بۆ سەر شاشەی مۆبایلەکەت بەکارمەهێنە.

6. (cache) بیرگەی کاتی مۆبایلەکەت پاک بکەرەوە، ئەم بیرگەیە زانیاری چەندین بەرنامە لەخۆدەگرێت، کە زیادەن و تەنیا لە بیرگەکەدا شوێن دەگرن، بۆیە مانگانە چەند جارێک سڕینەوەی ناو (cache) مۆبایلەکەت چالاکتر دەکات.