سەدر بەشداری کردن لە خۆپێشاندان بە عیبادەت دەزانێت
K24 - ھەولێر
موقتەدا سەدر، رێبەری رهوتی سهدر لە وەڵامی پرسیاری یەکێك لە شوێنکەوتووانی خۆی، بهشداریكردن لهخۆپێشاندانهكان بە جۆرێك لە عیبادەت دەزانێت لە مانگی رەمەزاندا.
دوو رۆژ لەمەوبەر، سەدر نیگەرانی خۆی دەربڕی لە ساردبوونەوەی هاوڵاتیان لە خۆپێشاندانەکان. دوای ئەمەش هاوڵاتیان رژانەوە سەرشەقامەکان بەڵام دوور بوو لەگەرموگوڕی خۆپێشاندانەکانی پێشوو.
موقتەدا سەدر بە داینەمۆی سەرەکی هاندانی خەڵك دادەنرێت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان.
ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ھێزە ئەمنییەكانی بە غدا بۆ رێگریكردن لە خۆپێشاندەران، چەند رێگایەكی سەرەكی بەغدا و سەرجەم رێگاكانی گۆڕەپانی تەحریریان لە شاری بەغدایان به دیواری كۆنكرێتی داخستووه.