"ئێران و توركیا خاڵه لاوازه‌كانی مایكرۆسۆفت به‌كار ده‌هێنن"
K24 – هه‌ولێر:
هاككه‌رانی ئێران و توركیا، خاڵه لاوازه‌كانی مایكرۆسۆفتیان بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر وڵاتان به‌هه‌ل زانیووه.
ئاژانسی ژێرخان و ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی هاككه‌ران ده‌یكه‌ن، نوێترین هه‌وڵی ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ سوود وه‌رگرتن له خاڵه لاوازه‌كانی مایكرۆسۆفت، ئه‌ویش له جیهاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ملیۆنان به‌كارهێنه‌ر هه‌بووه.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند، هاككه‌ره‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی چین و ئێران و كوریای باشوور و توركیا هه‌بووه، توانیویانه سوود له خاڵه لاوازه‌كانی پڕۆگرامه‌كه وه‌رگرن، كه كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیا گه‌وره‌كان له جیهان به‌كاری ده‌هێنن.
مایكرۆسۆفت پێكهاتووه له كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی زانیاریی كۆمپیۆته‌ر، مێژووه‌كه‌ی بۆ (4ـی نیسانی 1975) ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌ن (بیل گه‌یتس Bill Gates و پل ئالن Paul Allen) له ئالبۆكێركی دامه‌زرا.
مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت وۆرد، پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ن.
داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه 42.28 ملیار دۆلاره، پتر له 76 هه‌زار كارمه‌ندی له 102 وڵات كارده‌كه‌ن.
sh