هێزی پێشمەرگە گۆڕێکی بە کۆمەڵی لە گەرمیان دۆزییەوە
K24 – ههولێر:
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگە لە گوندی دوراجی سەر بە ناوچەی داودە، گۆڕێکی بە کۆمەڵی دۆزرایهوه.
پەیامنێری کوردستان24 له گهرمیان رایگهیاند، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی لەلایەن پێشـمەرگەوە دۆزراوهتهوە، نۆ تەرمی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی تیدا بووە کە پێش چەند ساڵێک لەلایەن چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی نێوان کەرکووک و خورماتوو رفێندرابوون، دواتر هێزی پێشـمەرگە هێزێکی تایبەتی ئاگادار کردووەتەوە بەمەبەبستی گەڕاندنەوەی تەرمەکان.
پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان ئاشکرایکرد، هێزێکی تایبەتی پێشمەرگە بەردەوامە لە کێوماڵکردنی ناوچەکە و لەناوبردنی ژمارەیەک ئەشکەوتی چەکدارانی داعش.