بكوژی ژنه كارمه‌ندێكی كافتریای لاس ڤێگاسی سلێمانی ده‌ستگیركرا

K24 – هه‌ولێر:
دوای سێ رۆژ له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كچه كارمه‌ندێكی كافتریای لاس ڤێگاس له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان دوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه یه‌كێكیان خاوه‌نی كافتریاكهیه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسایشی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "سەرلەبەیانی رۆژی 2021/12/13 زانیاریمان پێگەیشت لەبوونی تەرمی ژنێکی نەناسراو لەسەر رێگای سەرەکی گەڕەکی بەکرەجۆ، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیان کرد بە کاری لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ، لەماوەی کەمتر لە (48) کاتژمێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێت بەناوەکانی(خ ح ع) و (د خ ق) لەئەنجامی لێکۆڵینەوە دانیان نا بە تاوانەکەیاندا و پێناسی تاوان لێکراویان ئاشکرا کرد کەناوی (د ت ع) لەدایک بووی ساڵی ( 2003 )".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "تۆمەتباران لە وتەکانیاندا دەریان خست، کە پێشتر یەکتریان ناسیوە و تاوان‌لێ‌کراو لای تاوانباری سەرەکی لەیەکێک لەکافتریاکانی شاری سلێمانی بە ناوی کافتریای (لاس فیکاس) لەشەقامی سالم کاری کردووە و شەوی تاوانەکە پێکەوە بوون لەماڵی تۆمەتبار (د خ ق) و لە بەرە بەیاندا کێشە دەکەوێتە نێوانیان و لەئەنجامدا تۆمەتبار(خ ح ع) بە بەکارهێنانی چەک هەڵدەستێ بە کوشتنی تاوان‌لێ‌کراو (د ت ع) پاشان بە ئوتۆمبیلەکەی تەرمەکەی دەگوازێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی تیدا دۆزرابوویەوە ، پاشان هەوڵی خۆ حەشار دانی داوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، توانراوه ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌ی، له تاوانه‌كه‌دا به‌كارهێنرابوون.