ئێران پەیڕەوانی ئایینی بەھائیی دهخاته زیندان و نهتهوه یهكگرتووهكان نێگهران دهكات
K24 – ههولێر
نێردهی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ، نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی بەھاییەكانی ئێران و بێڕێزیپێكردن و دژایەتیكردنیان لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە دەربڕی.
كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێکدا بە ئاماژە بە قسەكانی ئەحمەد شەھید نێردهی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، رایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بەردەوام و بە مەبەست, گوشار دەخاتە سەر پەیڕەوانی ئایینی بەھایی لە ئێران كە ئەمە دژی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكانە.
ئەم راگەیەندراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان دوای ئەوە هات، كە دادوەری گشتی ئێران، ھۆشداری دایە ئەو كەسانەی لەگەڵ بەھاییەكاندا ھەڵسوكەوت دەكەن و رایگەیاند ئەو كەسانە رووبەڕووی لێپیچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت ئێستا زیاتر لە 72 كەس لە پەیرەوانی ئایینی بەھایی لە ئێران لە زیندانن و لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 850 بەهایی لە ئێران زیندانیكراون.