ئیمارات: هه‌ر فیلمێك نمایش ده‌كه‌ن بیكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات)، بڕیاریان دا، له‌مه‌ودوا بێ چاودێری و سانسۆر، سینه‌ماكان ده‌توانن هه‌ر فیلمێكیان ده‌وێت نمایشی بكه‌ن.
نووسینگه‌ی رێكخستنی میدیایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئیمارات، له تویتێكدا رایگه‌یاند، توێژه‌ی (+21) زیادكراوه بۆ پۆلێنه‌كانی ته‌مه‌ن له بواری فیلمه سینه‌ماییه‌كاندا.
نووسینگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، به پێی ئه‌و پۆلێنه فیلمه سینه‌ماییه‌كان هاوشێوه‌ی كۆپی نێوده‌وڵه‌تییان پۆلێنیان له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره میدیاییه‌كان پێده‌درێت.
وڵاتانی كه‌نداو، دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌ستیانكردووه به گۆڕانكاری ریشه‌یی بۆ گۆڕینی ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كانیان و یاساكانی په‌یوه‌ست به لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستكاری ده‌كه‌ن.
پێشتریش ئیمارات هه‌ندێك ده‌ستكاری یاساكانی باری كه‌سی كرد، كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی داڕێژرابوون و به‌شێكیانی گۆڕی.
له دیارترین ئه‌و گۆڕانكاریانه، ئیمارات رێگه ده‌دات ژن و پیاو ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری یه‌كیش نه‌بن، به‌یه‌كه‌وه بمێننه‌وه، چاودێری له‌سه‌ر بازرگانی و خواردنه‌وه‌ی مادده مه‌ستكه‌ره‌كان لابردووه، مافی ئیقامه‌ی درێژمه‌ودا ده‌دات و رێگه‌ش به بیانییه‌كان ده‌دات هه‌موو كۆمپانیایه‌ك بكڕن.
هه‌روه‌ها بڕیاریشی دا، له بری هه‌ینی، كه پێشتر پشووی فه‌رمی بوو، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه هاوشێوه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا بكاته پشوو و خه‌ڵكی وڵاته‌كه پێویسته رۆژانی هه‌ینیش بچنه سه‌ر ئیشه‌كانیان.

