گهرمیان.. دیدارێك بۆ رووبهڕووبوونهوهی بیری توندڕهوی بهرێوهچوو
K24- گهرمیان:
له كۆبوونهوهیهكدا، مامۆستایانی ئایینی و سەرپەشیاری ئیدارهی گەرمیان چۆنییەتی رێگریكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری بیری توندڕەوییان تاوتوێ كرد، مامۆستایانی ئایینی داوا دەکەن، گەنجان نەکەونە دوای پەیام و وتاری توندڕەوی، کە هۆکاری تێکدان و شێواندنی ئاسایش و شیرازەی کۆمەڵگەیە.
جاسم کەلاری، مامۆستای ئایینیش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆكارێكی سهرهكیی بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی دەزانێت.
لە دیدارەكهدا هەوڵی ئهوه درا، میکانیزمێك بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی مامۆستایانی ئایینی لە مینبەرەکانیانەوە گەنجان و کۆمەڵگە بە گشتی هۆشیار بکەنەوە، تاوهكو نەکەونە ژێر کاریگەری بیری توندڕەوی.
هاوكات جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش دڵنیایی ئهوهی دا، لەوەی رێگە نادەن بیری توندڕەوی لە سنووری ئیدارهكهیان گەشە بکات.
لە کۆتایی دیدارەکەدا پەیامی مامۆستایانی ئایینی جیا لە رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی، داواشیان لە گەنجان کرد، نەکەونە داوی کەسانی توندڕەو و وتارەکانیان، کە ئامانج و مەرامیان شێواندنی ئاسایش و شیرازەی کۆمەڵگە و لەناوبردنی پێکەوەژیان و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییهکانە.
H.B