لە یاریەکی دۆستانەدا.. یاریزانێک لەلایەن گۆڵچی تیمی بەرامبەرەوە کوژرا

بەهۆی گۆڵکردن لەکاتی زیادکراودا
یاریگایەکی تۆپی پێ لە عێراق
یاریگایەکی تۆپی پێ لە عێراق

K24 - هەولێر:

گەنجێک بەناوی حسێن سەعدون لە یاریەکی دۆستانەدا بەهۆی گۆڵکردن لەکاتی زیادکراودا، لەلایەن گۆڵچی تیمی بەرامبەرەوە کوژرا.

بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، دوای رێکخستنی یاریەکی تۆپی پێ لەلایەن ژمارەیەک گەنج لە ناحیەی نهروان سەر بە پارێزگای بەغدا، یاریزانێک بەناوی حسێن سەعدون لەکاتی زیادکراودا گۆڵێکی لە تیمی بەرامبەر کردووە و دواتر لەلایەن گۆڵچی تیمی بەرامبەرەوە کوژراوە.

حسێن سەعدون
حسێن سەعدون

خێزانی کوژراوەکە دەڵێن: "ئەوان هاتن و لەسەر یاری تۆپی پێ کوشتیان، ئەوان 7 منداڵییان بێ باوک کرد، داوا لە مستەفا کازمی دەکەین ئاگاداری کەیسەکەمان بێت و نەهێڵێت بەلاڕێدا ببرێت".