به‌رپرسێكی داعش كوژرا

ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كووشتنی ئه‌و كه‌سانه‌
به‌رپرسێكی داعش كوژرا
به‌رپرسێكی داعش كوژرا

K24 – هه‌ولێر:

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، بكوژی بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی كوڵەجۆ و بەرپرسی ئۆپه‌راسیۆنەكانی ئاسایشی گەرمیان، كوژرا.

عەقید شەماڵ عەبدولڕحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ بە كوردستان24  راگەیاند، لە ئۆپه‌راسیۆنێكی ھێزەکانی لیوای 54 سوپای عێراق لە گوندی ئەبولغازی لە زنجیرە چیای حەمرین، عەبدولغەنی ئیبراهیم رەحیم،  تیرۆریستی داعش كوژرا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش راشیگه‌یاند،  ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش بەرپرسی كوشتنی هەریەك لە رائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ و ئاسۆی مام جلال مسۆیی، بەرپرسی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی گەرمیان و ژمارەیەك پێشمەرگەی تر بوو.

بەڕێوبەری ئاسایشی کوڵەجۆ گوتیشی، "پێشتر زانیارییان لەسەر ئەو تیرۆریستە ھەبووە کە سەرپەرشتی ئەو ھێرشانەی بۆسەر ھێزەکان كردووه‌.

گوتیشی "ناوبراو خەڵکی گوندی تنێرەی سەربە ناحیەی گوڵاڵەیە"