گرافیک.. کاردانەوەکانی پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق

دادگای فیدراڵی تانەی لایەنە ناڕازییەکانی رەتکردەوە

K24 – هەولێر

رۆژی 27/12/2021، دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەسند کرد و لایەنەکان راوبۆچوونی خۆیان لەبارەی بڕیارەکە راگەیاند و لایەنە ناڕازییەکانی شیعەش ئاشکرایان کرد پابەند دەبن بە بڕیاری دادگا.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، کە نزیکەی 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

7/12/2021، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی راگەیاند، ژمارەیەک لە لایەنەکان بەتایبەتی شیعەکان ناڕاسیبوونی خۆیان راگەیاند و لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و داوایان کرد ئەنجامەکان هەڵبوەشێنرێنەوە، بەڵام دادگای فیدراڵی تانەکانی رەتکردەوە.