ئێران و روسيا و سوريا رێككهوتنێكى نوێيان واژوو كرد
K24 – ههولێر:
وەزیرانی بەرگری ئێران و روسیا و سوریا لە تاران كۆبوونەوە، بڕیاریاندا كە ھاوپەیمانییەكەیان بۆ دەرچوون لە قەیرانی سوریا پتەوتر بكەن، ھاوكات وەزیری بەرگری ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە ھەر سێ لا لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و ئەو وڵاتانەی پشتیوانیان دەكەن، پێداگرن، بۆ ئەو مەبەستەش رێكەوتنێكی نوێیان واژوو كردووە.
رووسیا لە ئاسمان و ئێرانیش لەسەر زەوی ھەوڵی ھێشتنەوەی بەشار ئەسەد دەدەن، ئەگەرچی لەسەر كاغەز ئاگربەستی سوریا و رووسیا و ئێران لەلایەك و ئۆپۆزسیۆنی چەكداری بەشدار ئەسەد كە دەوترێ وڵاتانی رۆژئاواو توركیا و سعودیهش پشتیوانیان دەكەن، لەلایەك بەردەوامە، بەڵام لەسەر زەوی شەڕی ناوخۆی سوریا گەرمتر و قەیرانەكەش قووڵتر بووە.
ئێستا وەزیرانی بەرگری ھاوپەیمانی ھێشتنەوەی رژێمی سوریا لە تاران كۆبوونەتەوە خۆیان دەڵێن بڕیاری قایم و رێككەوتنێكی پتەویان بۆ داھاتوو ھەیە.
وەزیرانی بەرگری ئێران و روسیا و سوریا ھەڕەشە لەھاوپەیمانەكانی بەرامبەر خۆیان دەكەن.