له دووه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا كچێك به فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
له قه‌زای كه‌لار، كچێك به فیشه‌كی ده‌مانچه‌ی باوكی گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیس ده‌ڵێت: رووداوه‌كه خۆكوژی بووه.
مقه‌ده‌م عه‌لی جەمال قدووری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە (2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022)، لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار کچێکی تەمەن 15ساڵان بەناوی (ب . و. ع ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو.
گوتیشی: بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەکی نەبووە لەماڵەوە بەدەمانچەکەی باوکی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە.
روونیشیكرده‌وه، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پێش گەشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەئێستادا لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس چووه‌تە شوێنی رووداوەکەو دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە.
كوژرانی ئه‌و كچه 15 ساڵه به یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی ژنان به چه‌ك و له ناو خێزانه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له 24 كاتژمێری رابردووی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا تۆمار كرابێت.
ساڵانه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تان به چه‌كی هاوسه‌ر و باوك و برا و كه‌سوكاریان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و به‌شێك له حاڵه‌ته‌كان به خۆكوژی وه‌سفده‌كرێن.
له هه‌رێمی كوردستان ملیۆنان پارچه چه‌كی سووك و مامناوه‌ند له ناو هاووڵاتیان و له ماڵه‌كاندا هه‌ن و تا ئێستا نه‌توانراوه دیارده‌ی چه‌كداری بنبڕ بكرێت.