پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیل هاككرا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ژۆرنالیزم پۆست"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كیان هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و هاككراوه، ئه‌وه‌شیان له هه‌ڕشه‌یه‌كی روون بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان لێكداوه‌ته‌وه.
له‌بری نیشاندانی لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی هه‌وڵه‌كان، له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان وێنه‌یه‌كی شیكاری داندراوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی "قاسم سولیه‌مانی" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، كه له هه‌مان رۆژ، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا.
له‌و وێنه‌یه‌ی له ماڵپه‌ڕی رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه‌دا دانراوه، قه‌ڵه‌مێك له ئه‌نگوستیلیه‌كی سووری تایبه‌ت ده‌رده‌چێت، كه قاسم سوله‌یمانی به‌ر له كوژرانی له په‌نجه‌ی بووه و دوای كوژرانیشی پاشماوه‌كه‌ی له میدیاكان ده‌نگی دایه‌وه.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، كه رۆژانه به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت، له توێتێكدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئاگادارن هێرشكراوه‌ته سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یان، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
لە (3ی کانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمه‌ریکادا، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران.