سه‌نته‌ری میترۆ: پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نووسان كه‌میكردووه‌

ئاماری پێشێلكارییه‌كانی ساڵی 2021 بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان بڵاوكرایه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان ئاماری ساڵانەی پێشێلكارییەكانی به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامەنوسانی بڵاوكردەوە و بە گوێرەی ئامارەكان، پێشێلكاری بەرامبەر به‌ ئازادی كاری رۆژنامەنووسی، بە رێژەی 8% بەراورد بە ساڵی 2020 كەمیكردووە.

رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان گوتی: كەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان بەو مانایە نییه‌ كە ژینگەی كاركردن بێ خەوشە، بەڵام جۆر و ئاستی پێشلێكارییەكان گۆڕانكاری بەسەرداھاتووە.

ئامارەکانی تایبەت بە پێشێلێکارییەکان لە ماوه‌ی ساڵی 2021، کە دەست سەنتەری میترۆ کەوتوون، لەو ساڵەدا 353 پێشێلکاری بەرامبەر بە 260 رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی کراوە، به‌ گوته‌ی هه‌ژان خالید، مامۆستای زانكۆ، ئەوەى راپۆرتەکەى ئەمساڵى جیاواز کردووه‌، خستنەڕووى ئامارێکى نوێى پێشێلکارییه‌، ئه‌ویش هەراسانکردنى خانمانى رۆژنامەنووسه‌ لەکاتى کارەکانیان، كه‌ ئەم ئاماره‌ بۆ یه‌كه‌م جارە تۆمار دەکرێت و ئاماژە بەوە دەرکرێت، پێویستە رێگری لەو حاڵەتانە بکرێت.

لە 10 راپۆرتی رابردوودا لە ساڵەکانی 2011 تا 2020، 2 هەزار و 632 پێشێلکاری بەرامبەر بە 2 هەزار و 165 رۆژنامەنووس و کەناڵی راگەیاندن کراوە، ساڵانى رابردوو ساڵ بەساڵ ئامارەکان روویان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بوو، بەڵام لە ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا بە گوێرەی ئامارەكان، پێشێلكارییەكان بەرامبەر به‌ رۆژنامەنووسان كەمیكردووە.

H.B