سبه‌ی خه‌ڵاته‌كانی زه‌ بێستی 2021 دابه‌ش ده‌كرێن

به‌ربژێرانی پێكهاته‌ی ساڵی 2020
به‌ربژێرانی پێكهاته‌ی ساڵی 2020

سبه‌ی ئێواره‌ ناسنامەی باشترین یاریزان و گۆڵپارێز و راهێنەری جیهان بۆ ساڵی 2021 ئاشکرا دەکرێت و لە مەراسیمێکدا فیفا خەڵاتەکانی زە بێست دابەش دەکات، هەریەکە لە مێسی و لیڤاندۆڤسکی و محەمەد سەڵاح ململانێی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزان دەکەن.

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ وادەی مەراسیمی خەڵاتەکانی فیفا زە بێستی 2021ـە و فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە بارەگای سەرەکە لە زیورخ باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2021 خەڵات دەکات.

دووانەی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی زۆرترین خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانن، لە سەردەمێک کە سەرکردایەتی دوو زلهێزەکەی ئیسپانیا و ئەوروپا و جیهان، بارسێلۆنا و ریال مەدریدیان دەکرد،

فیفا زیاتر لە مانگێک بەر لە ئێستا لیستی کۆتایی بڵاو کردەوە کە لە یازدە یاریزان پێکهاتبوون پێش ئەوەی سێ یاریزان لە رکابەرییەکەی کۆتایی بمێننەوە، ئەمڕۆ لە نێوان هەریەکە لە لیۆنێل مێسی، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و محەمەد سەڵاح یەکێکیان دەبێتە براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر،

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە جاری رابردووش خەڵاتی زە بێستی بردەوە دوای ئەوەی سەرکردایەتی بایرن میونشنی کرد لە بردنەوەی سیانە ناسناوی بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمجارەش لیڤا بەربژێرێکی سەرەکییە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە لەسەر ئەستۆی مێسی و محەمەد سەڵاح.

هەر ئەمڕۆ فیفا باشترین راهێنەری جیهان خەڵات دەکات و سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ناسنامەی باشترین راهێنەری 2021، هەریەکە لە پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی، رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و تۆماس تۆخێلی راهێنەری چێڵسی بەربژێرن بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بیستی فیفا.

لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانیش جیانلویجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی ئیتاڵیا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز ململانیی ئیدوارد مێندی گۆڵپارێزی چێڵسی و مانوێل نوێری گۆڵپارێزی بایرن میونشن دەکات.

دیاریکردنی باشترینەکانی فیفا لەرێگەی دەنگدانەوە دەبێت و جگە لە هاندەران کاپتن و راهێنەری هەڵبژاردەکان و ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان بەشداری لە دەنگدانەکە دەکەن، بەرزترین رێژەی دەنگدانیش بۆ را‌هێنەران و کاپتنەکان دەبێت کە سەدا پەنجایە و هاندەران و رۆژنامەنووسانیش هەریەکەی رێژەی لەسەدا 25 دەبیت.